گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی بۆ دووه‌م جار سیسته‌می به‌رگری دژه موشه‌کی ناسراو به (Arrow 3)ی تاقیکردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامێـکی سه‌رکه‌وتووی هه‌بووه.
ئه‌م سیسته‌مه که ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی له پـێشـخستنی ده‌دات، ده‌توانێت له ڕێـگه‌ی سه‌ته‌لایه‌ته‌وه موشه‌کی بالیستی به‌دی بکات و له به‌رزایی ئاسـماندا لێی بدات به شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بێت و کڵاوه‌ی کیمیاوی یان بیۆلۆجی و یاخود ناو‌کی به‌سه‌ره‌وه‌بێت زیانی لێ نه‌که‌وێته‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌که ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجام دراوه. کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل پـێشـبینی ده‌که‌ن سـاڵی داهاتوو سیسته‌می (ئارۆ 3) دابمه‌زرێت. له ئێسـتادا سیسته‌می ئارۆ 2 کارده‌کات که زیاتر بۆ 10 سـاڵه دامه‌زراوه و سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌سـتهێناوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریکایی به‌شـداری له پـرۆژه‌ی سیسته‌مه‌که ده‌که‌ن و کۆمپانیای پـیشه‌سـازی ئاسـمانی ئیسرائیل سه‌رپه‌رشـتی ده‌کات.
له‌وه‌تای سـاڵی 1988 وه ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کار ده‌کات بۆ پـێشـخستنی سیسته‌می ئارۆ. واشنتن ده‌ڵێت یارمه‌تیدانی ئیسرائیل له‌م بواره‌دا ده‌بێته مایه‌ی ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵگیرسـانی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.