Accessibility links

له‌ موسڵ 4 چەکدارى داعش و 4 سەرباز ده‌کوژرێن، ئه‌فسه‌رێـکیش ده‌ڵێت فه‌لـلوجه‌ که‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی چه‌کدارانه‌وه‌

  • Amir Goran

پـۆلیس ڕایگەیاند لە ئاکامى شەڕوپێکدادانێک لە گەرەکى 17ى تەموز لە ڕۆژئاواى موسڵ لە نێوان چەکداران و سوپاى عێراق 4 چەکدارى سەر بە رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناوسراو بە داعش کوژران کە بەرپرسى رۆژئاواى موسڵى ئەو رێکخراوە بە ناوى فەرەج حسێن لە نێویاندا بوو لەگەل 10 چەکداریش دەستگیرکران.
لە ناوچەى گەڕەکى زهوریش لە ئاکامى تەقینەوەیەکى خۆکوژى بە ڕێگاى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو بە ڕووى کاروانێکى سوپاى عیراقدا 3 سەرباز و ئەفسەرێک کوژران و 2ى دیکەش برینداربوون .
لە پێشهاته‌یه‌کى تریشدا نەقیب سوبحى باپیر کە ئەفسەرێکى کوردە لە لیواى 8ى سوپاى عێراق لە شارۆچکه‌ی فەلـلوجەی پارێزگای ئه‌نبار به‌ دەنگى ئەمه‌ریکای گوت کەوا لە فەلـلوجە و عامریە تەواوى بنکەکانى پۆلیس و سوپا کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵى چەکدارانى عەشیرەتەکان و دەڵێت تەنها بەشێک لە بارەگاى ئەوان ماوەتەوە کە لە ئێستاشدا ژیانیان لە مەترسیدایە.
XS
SM
MD
LG