Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: له‌ سـاڵی 2013 ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی توندوتیژیـیه‌کان له‌ عێراق زیادیکردووه‌

  • VOA News

شاندی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانی‌ سـاڵی 2013 ی عێراق 7818 که‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند سـاڵێـکدا له‌م وڵاته‌ تۆماربکرێت.
شانده‌که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌کانی بڵاوکرده‌وه‌ و گوتی ته‌نها له‌ مانگی دوازده‌ 759 که‌س کوژراون، 661 که‌سیان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون و 98 که‌سه‌که‌ی تر له‌ هێزه‌کانی ئاسایش بوون.
هه‌روه‌ها به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوانی خه‌ڵـکی سیڤیل و هێزه‌کانی ئاسایش له‌ سـاڵه‌که‌دا کۆی ژماره‌ی کوژراون ده‌گاته‌ 8868 که‌س.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌تای له‌ مانگی چواری سـاڵی 2013 هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشیان کرده‌ سه‌ر شوێنی مانگرتنی سووننه‌کان له‌ شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ توندوتیژیـیه‌کان له‌ عێراق زیادیانکرده‌وه‌.
XS
SM
MD
LG