Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌پارتمانی دیپـلۆماتێـکی فه‌ڵه‌سـتینی له‌ براگ ڕووده‌دات

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتان له‌ براگی پایته‌ختی چیـک ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ نێو ئه‌پارتمانی دیپـلۆماتێـکی فه‌ڵه‌سـتینی ڕوویداوه‌ و که‌سێـک برینداربووه‌.
پاڤلینا ئادمکۆڤا خانمه‌ گوته‌بێژی به‌شی ئاگرکوژێنه‌وه‌ له‌ براگ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی ڕووداوه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی سووچدۆل بووه‌.
جیرینا ئێرنێستۆڤا خانمه‌ گوته‌بێژی به‌شی به‌ هاناچوون و فریاگوزاری براگ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ گوتی که‌سێـک به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ برینداربووه‌ و گه‌یاندوویانه‌ته‌ نه‌خۆشـخانه‌.
ڕادیۆی گشتی چیـک ڕایگه‌یاند خاوه‌نی ئه‌پارتمانه‌که‌ باڵیۆزی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌ بۆ براگ.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ پـۆلیس هیچی له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.
XS
SM
MD
LG