کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان به‌ره‌وپـێشـچونیان به‌ده‌سـتهێناوه له‌و وتووێژانه‌ی له نێوانیان به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌سه‌ر ئاسـتی شـاره‌زایان له ژنێڤ سه‌باره‌ت به چۆنێتی جێبه‌جێـکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی مانگی یازده سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که مۆریان کرد.
عه‌باس عه‌راقچی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران IRNA ڕاگه‌یاند و گوتی ته‌نها چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک ماوه ڕێـکه‌وتنیان له‌سه‌ر بکرێن، ئه‌وانه‌ش پـێویسته له‌سه‌ر ئاسـتی باڵا قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت.
عه‌راقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ڕه‌نگه له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ خانم هێلگا شمیت یاریده‌ده‌ری کاثرین ئاشتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان له یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له‌م وتووێژانه به‌شداری ده‌که‌ن، ئاماده نه‌بوون له‌م باره‌یه‌وه لێـدوان بده‌ن.