نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق فه‌رمانی دا هێزه‌کانی له‌شـکر له شـاره‌کانی پارێزگای ئه‌نبار بکشێنه‌وه و به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی تیایاندا ڕاده‌سـتی هێزه‌کانی پـۆلیس بکه‌ن.
مالیکی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانانه‌ی که‌وتنه‌وه له ئاکامی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌غدا بۆ سه‌ر شوێنی مانگرتووان له شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له به‌یانـنامه‌که‌یدا گوتی له ئێسـتادا با هێزه‌کانی له‌شـکر سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆیان بن له دژی مۆڵگه‌کانی ئه‌لقاعیده له بیابانه‌کانی ئه‌نبار و ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی شـاره‌کان ڕاده‌سـتی پـۆلیسی ناوچه‌کان و پـۆلیسی فیدراڵی بکرێن.
هه‌روه‌ها داوای له عێراقیـیه‌کان کرد یارمه‌تی هێزه‌کانی حکومه‌ت بده‌ن له ڕاوه‌دونانی چه‌کداران و ئه‌ندامانی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده. داواشی له سیاسیـیه‌کان کرد هه‌ڵوێسـتی ژیرانه وه‌ربگرن و له کاردانه‌وه‌یاندا له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه هه‌ڵنه‌چن و واز له بیرۆکه‌ی کشانه‌وه له حکومه‌ت و په‌رله‌مان بهێنن.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه مریه‌م ئه‌لڕه‌یس، ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتی مالیکی داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی سه‌ر به لیسـتی عێراقیـیه‌ی په‌سه‌ندکردووه که بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان کردبوو.
مریه‌م ئه‌لڕه‌یس به ڕادیۆی سه‌وای گوت مالکی ڕۆژی چوارشه‌ممه کاری ئه‌و وه‌زیرانه به وه‌زیرانی دیکه ده‌سپـێرێت.