Accessibility links

له‌شـکری لوبنان ته‌قه‌ له‌ دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوریا ده‌کات

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شـکر ته‌قه‌یان له‌ دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوریا کردووه‌ که‌ ئاسمانی وڵاته‌که‌یانیان به‌زاندبوو و بۆردومانی ناوچه‌یه‌کی کرد.
دۆشکه‌کانی دژه‌ ئاسـمانی له‌شـکری لوبنان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ته‌قه‌یان له‌و دوو فڕۆکه‌یه‌ کردبوو پاش ئه‌وه‌ی شوێنێـکیان له‌ ناوچه‌ی خربت داوودی شـارۆچکه‌ی عرسالی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ بۆردومان کرد.
له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا هه‌ڵگیرسـاوه‌، ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌شـکری لوبنان به‌ دۆشـکه‌ ته‌قه‌ له‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوریا بکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک گوتی له‌شـکر به‌پـێی ڕێنمایـیه‌کانی فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شـکر ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی بووه‌.
XS
SM
MD
LG