Accessibility links

مێزگرد: به‌شداری کردنی موسوڵمانان له جه‌ژنی کرستیانه‌کاندا


هه‌تادێت زیاتر خه‌ڵکی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی کرسمس و ساڵی تازه‌ی زاینی ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆی نیگه‌رانی هه‌ندێک له‌ مامۆستا ئاینییه‌کان که‌ ده‌ڵێن نابێت موسوڵمانان به‌شداری له کرسمس بکه‌ن چونکه‌ ئه‌مه‌ جه‌ژنی موسوڵمانان نییه‌. له‌ مێزگردێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دکتۆر مه‌حمود زمناکۆیی مامۆستا له‌ په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامییه‌کان له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت زانایانی ئاینی هیچ کێشه‌یه‌کیان نیه‌ له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر عیساوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته‌ ئه‌و جۆره‌ ئاهه‌نگ گێرانه‌یه‌ که‌ لاده‌دات له‌ شه‌رع.
هاوکات میناس یوسف ڕوناکبیری کلدانی له‌ دهۆک ده‌ڵێت له‌م جه‌ژنه‌دا هاوڕێ موسوڵمانه‌کانی زیاتر سه‌دانیان کردووه‌ تا هاوڕی کرستیانه‌کانی.
ده‌قی مێزگرده‌که‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:19:04 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG