Accessibility links

نیویۆرک تایمس: هه‌وڵه‌کانی زانیاری له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ بنغازی شکستیان هێنا


ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتووه‌کانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا له‌ لیبیا که‌ سه‌رنجیان خستبووه‌ سه‌ر ئه‌ڵقاعیده‌ ڕه‌نگه‌ هۆکار بووبێت بۆ کوژرانی باڵیۆزی ئه‌مه‌یرکا له‌ ساڵی 2012 له‌ لیبیا.
نیویۆرک تایمس ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه‌ پاش چه‌ندمانگێک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌دۆزرابێته‌وه‌ که‌ ئه‌لقاعیده‌ یان هه‌ر ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ده‌ستیان هه‌بوبێت له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر کۆنسۆلخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ بنغازی که‌ باڵیۆز کرستۆڤه‌ر ستیڤنس و چه‌ند ئه‌مه‌ریکایی تری تێدا کوژرا.
ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت سه‌رنج خستنه‌ سه‌ر ئه‌لقاعیده‌ ڕه‌نگه‌ وای کردبێت سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ که‌م بکاته‌وه‌ که‌ خریک بوو ڕوویان ده‌دا، له‌ ناویاندا ڕێبه‌رانی چه‌کداره‌ خۆجه‌ییه‌ دژه‌ ڕۆژئاواییه‌کانی وه‌کو ئه‌حمه‌د ئه‌بو خه‌تالا و کاردانه‌وه‌ توه‌ڕه‌کانی که‌ له‌سه‌ر بڵاوه‌ بوونه‌وه‌ی ڤیدیۆکه‌ی دژ به‌ ئیسلام هاتبووه‌ ئاراوه‌.
نیویۆرک تایمس ده‌ڵێت ڕیبه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ بوون که‌ ڕاسته‌وخۆ سودیان له‌ هاوکارییه‌ لۆجیستیکییه‌کان و هێزی ئاسمانی ناتۆ وه‌رگرتبوو له‌ میانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی دژ به‌ کۆلۆنێل موعه‌‌مه‌ر قه‌زافی.
XS
SM
MD
LG