جان کێری سه‌دانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ست ده‌کات به گه‌شتێکی ساڵی نوێی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌وڵێکی تردا بۆ پێشوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جێن ساکی ڕۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌م گه‌شته‌ی ڕاگه‌یاند.
جان کێری له 1 ی مانگی 1 ده‌ڕوات بۆ ئورشه‌لیم به مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو. پاشان ده‌ڕوات بۆ ڕامه‌ڵڵا له که‌ناری ڕۆژئاوا تا له‌وێش له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌له‌ستینییه‌کان کۆببێته‌وه. ساکی ده‌ڵێت له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا جان کێری باس له وتووێژه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌کات هه‌روه‌ها باس له کێشه‌کانیش ده‌کات.
ده‌نگوباسی سه‌ردانه‌که‌ی کێری له کاتێکدایه که ئیسرائیل خۆ ئاماده ده‌کات بۆ ئازاد کردنی ژماره‌یه‌کی تری زیندانه فه‌له‌ستینییه‌کان له هه‌وڵێکی نیاز باشیدا.
به‌ڵام چاوه‌ڕاون ده‌کرێت ئیسرائیل دروست کردنی نیشته‌جێگای نوێش له‌و ناوچه‌یه ڕابگه‌ێنێت که فه‌له‌ستینییه‌کان به‌هینی خۆیانی ده‌زانن.