ڕۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێرشه موشه‌که‌که‌ی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر که‌مپی لیبرتی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له نزیک به‌غدا شه‌رمه‌زار کرد و داوای له حکومه‌تی عێراقی کرد ئه‌و که‌مپه بپارێزێت و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکات.
کوجاهیدینی خه‌لق ده‌ڵێت سێ که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ته‌نها 2 که‌س برینداربوون.
واثق ئه‌لبه‌تات ڕێبه‌ری ملیشیایه‌کی شیعه‌ی عێراق که ئێران پشتیوانی لێده‌کات ، پێشتر به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشی هاوشێوه‌ی دژ به‌و که‌مپه ڕاگه‌یاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتریشی کردووه ئه‌گه‌ر بێت و موجاهیدینی خه‌لق ئه‌و که‌مپه به‌جێنه‌هێڵن. موجاهیدینی خه‌لق ده‌ڵێت له‌م ساڵدا به‌هۆی هێرشی موشه‌ک له‌و که‌مپه به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق نیکۆلای ملادینۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند هێرشه‌که‌ی شه‌وی پـێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له دانیشـتوانی که‌مپه‌که‌ی کوشتووه و بریندارکردووه، به‌ڵام ژماره‌کانی ڕانه‌گه‌یه‌ند.
ملادینۆڤ گوتی " ئه‌مه‌ش شتێکی تره که به بیرمان ده‌هێنێته‌وه توندوتیژییه‌کان له عێراق زیادیانکردووه، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و که‌مپه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراقیدایه و ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه بکرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه بدرێنه دادگا".
جێی ئاماژه پـێـکردنه موجاهیدینی خه‌لق که دژی ڕژێمی ئێرانه، کاتی خۆی چه‌ندان هێرشی کوشـنده‌یان له ناو ئێران‌دا ئه‌نجام دابوو، به تایبه‌تی له میانه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له ساڵانی نێوان 1980 بۆ 1988 . هه‌روه‌ها پشتیوانیان له هێزه‌کانی سه‌دام حسێن ده‌کرد و هه‌زاران له ئه‌ندامانیان شانبه‌شانی هێزه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا شه‌ڕیان ده‌کرد، به‌ڵام له ساڵی 2001 دا ده‌سـتبه‌رداری توندوتیژی بوون و سـاڵی ڕابردوو ناوی له لیستی کۆمه‌ڵه تێرۆرسته‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رکرا.
حکومه‌تی ئێستای به‌ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان له عێراق که په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئێرندا هه‌یه، هه‌بوونی موجاهیدینی خه‌لق له عێراق به نایاسایی داده‌نێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌ریان بکات.