کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوجه‌رگه‌ی به‌یرووتی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی وه‌زیری پـێشـووی دارایی محه‌مه‌د شه‌ته‌ح و به لایه‌نی که‌م 4 که‌سی دیکه.
محه‌مه‌د شه‌ته‌ح که موسڵمانێـکی سووننه ئاینزا بوو، ئابووری‌ناسێـکی ناسراوبوو و گه‌وره ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو سه‌عه‌د حه‌ریریش بوو. پـێشـتریش باڵیۆزی لوبنان بۆ واشنتن بوو.
مارگرێت به‌شیر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که له به‌یرووته، ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری چاودێران پـێـیان وایه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که تیرۆرکردنی محه‌مه‌د شه‌ته‌حی ته‌مه‌ن 62 سـاڵ بووه.
ده‌شڵێت: " محه‌مه‌د شه‌ته‌ح به‌ر له کوشتنه‌که‌ی نه وه‌زیر بووه و نه کاربه‌ده‌سـتی حکومه‌ت و ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش بووه. له‌م دوایـیانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌دیمان کردووه ئه‌ندامانی چالاکی حکومه‌ت یان که‌سایه‌تیـیه سیاسیـیه گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه گرنگه‌کان کراونه‌ته ئامانج."
ده‌یان که‌س له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی برینداربوون که له نزیک باره‌گاکانی حکومه‌ت ڕوویدا و دوکه‌ڵێـکی ڕه‌شی چڕ به ئاسـمانی شـاره‌که‌دا به‌رزبووه‌وه. ڤیدیۆکانی له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکرانه‌ته‌وه نیشـانی ده‌ده‌ن خه‌ڵـکی له ترسـاندا له شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵدێن و چه‌ندین ئۆتۆمبیل ئاگریان گرتووه و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی بیناکانی ناوچه‌که شـکاون.
یاره زه‌یتوون، که بۆ پـشـوو له به‌یرووته به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بووه که بۆمبه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت زیانێـکی گه‌وره به ناوچه‌که که‌وتووه.
"ئێمه دوو بینا له دوری شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ین و هه‌رچی بنمیچی ئاپارتمنته‌که‌مانه که‌وتووه‌ته خوارێ و ته‌پ‌وتۆزی ده‌ره‌وه به ناو ماڵه‌که‌دا بڵابۆیه‌وه و زرمه‌یه‌کی به‌هێزهات."
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت له کاردانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، توندوتیژی له لوبنان زیادیکردووه.
مه‌حه‌مه‌د شه‌ته‌ح ڕه‌خنه‌گرێـکی ئاشـکرای به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا بوو. نزیکه‌ی یه‌ک کاژمێر به‌ر له ته‌قینه‌وه‌که له ڕێـگه‌ی تویته‌ره‌که‌یه‌وه په‌یامێـکی بڵاوکردبووه‌وه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له حزبوڵڵا گرتبوو که پـشـتیوانی له به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌کات له‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی سوریای گرتووته‌وه.