بارودۆخی دژواری قه‌زای خورماتوو، گفتوگۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به دوای خۆیدا هێنا و کوتله سیاسـیه‌کانیش جگه له دیدی تایفی بۆ ڕووداوه‌کان، ئه‌وه‌نده له خه‌م و ئازاری دانیشـتوانی قه‌زاه‌که و به‌ده‌مه‌وچوونی داواکاری و کێشه و که‌موکوڕیـیه‌کانیان نین.
هه‌رچه‌نده واژووی په‌نجا په‌رله‌مانتاری عێراق کۆکرایه‌وه بۆ کێشه‌ی ئه‌منی قه‌زای خورماتوو و گه‌یاندنی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام دۆسێی خورماتوو که خۆی له خراپـی خزمه‌تگوزاری و توندوتیژیـیه‌کاندا ده‌بینێته‌وه هیچ کام له‌م دوو خه‌مه‌ی دانیشـتوانی قه‌زاه‌که و داواکاری ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی جێی گرنگی و بایه‌خی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوو، به‌ڵـکو گرفتی قه‌زاکه له دیدێـکی سیاسی و پاشان تایفی و نه‌ته‌وه‌یـیه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا و گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی که‌رکوک له لایه‌ن زۆرێـک له په‌رله‌مانتارانه‌وه دژایه‌تی لێ‌کرا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق خالید شوانی ده‌ڵێت هۆکاری سه‌ره‌کی تێکچوونی باری ئه‌منی خورماتوو بۆ خه‌م‌ساردی هێزه‌کانی عه‌ملیاتی دیجله ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌رکی پاراسـتنی ناوچه‌که‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه و ڕێگری ناکه‌ن له‌و گروپه تێرۆرسـتیانه‌ی دێنه قه‌زاکه.