شینزۆ ئابێ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن سه‌ردانی مه‌زاری یاسووکوونی تۆکیۆی پایته‌ختی کردووه و ئه‌مه‌ش توڕه و ناڕه‌زایی چین و کۆریای باشوری لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن که ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌م سه‌ردانه‌ی کردبوو، ده‌ڵێت ئه‌و به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له قوربانیـیانی وڵاته‌که‌ی ئه‌م کاره‌ی کردووه، نه‌ک بۆ بریندارکردنی هه‌سـتی وڵاتانی دراوسێ.
مه‌زاری یاسووکوونی له سـاڵی 1869 وه بنیادنراوه بۆ ڕێزلێنان له نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن ژاپـۆنی که له شه‌ڕه‌کانی ئیمپـراتۆریـیه‌تی ژاپـۆندا کوژراون، له‌وانه 14 یان به تاوانکاری شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ناودێرکراون.
چین به په‌له گوتی باڵیۆزی ژاپـۆنی له وڵاته‌که‌ی بانگهێشت کردووه و ناڕه‌زایـیه‌کی توندی له به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌ردانی شینزۆ ئابێ پـێ‌گه‌یاندووه.
له سیۆلیش، وه‌زیری ڕۆشنبیری و وه‌رزش و گه‌شـتیاری یۆ جینریۆنگ سه‌ردانه‌که‌ی به هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی ناودێرکرد و گوتی زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان کۆریای باشور و ژاپـۆن ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه که هاوپه‌یمانێـکی به‌هێزی تۆکیۆیه له ڕێـگه‌ی باڵیۆزخانه‌که‌یه‌وه له ژاپـۆن به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ژاپـۆن کارێـکی وه‌ها ده‌که‌ن که ده‌بێته مایه‌ی گرژی له‌گه‌ڵ دراوسێـکانیدا.
له‌وه‌تای سـاڵی 2006 وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره سه‌رۆک وه‌زیرێـکی ژاپـۆن سه‌ردانی ئه‌م مه‌زاره بکات.
سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی جونیچیرۆ کۆیزومی چه‌ندان جار سه‌ردانی مه‌زاره‌که‌ی کردبوو و دوایـینیان له سـاڵی 2006 بوو، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی گرژیـیه‌کانی نێوان چین و ژاپـۆن بوو.