Accessibility links

سێ وه‌زیر له‌ تورکیا ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه‌

  • VOA News

سێ وه‌زیری حکومه‌تی تورکیا ده‌ستیان له‌ پـۆسته‌کانیان کێشـایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی کوڕه‌کانیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیرکران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ وه‌زیری ناوخۆ موعه‌ممه‌ر گوله‌ر و وه‌زیری ئابوری زه‌عفه‌ر جاغلایان و وه‌زیری ژینگه‌ و شاره‌وانی ئه‌ردۆغان به‌یره‌کدار ئه‌م بڕیاره‌یان دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێن هیچ گوناهێکیان نیـیه‌.
هێشـتا کوڕی موعه‌ممه‌ر گوله‌ر و زه‌عفه‌ر جاغلایان له‌گه‌ڵ 22 که‌سی دیکه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بانکێـکیان له‌ نێودایه‌ ده‌سـتگیرکراون.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ردۆغان به‌یره‌کدار کوڕه‌که‌ی له‌ پاش لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا ئازادکرا، به‌ڵام وازی له‌ پـۆسته‌که‌ی هێنا و داواشی له‌ سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد ئه‌ویش ده‌ست له‌کاربکێشـێته‌وه‌.
موعه‌ممه‌ر گوله‌ریش به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست له‌ پـۆسته‌که‌ی وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ بکێشێته‌وه‌ نزیکه‌ی 550 ئه‌فه‌سه‌ری پـۆلیسی له‌ کاره‌کانیان ده‌کرد.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ڵێن پـۆلیس ده‌سـتیگرتووه‌ به‌سه‌ر 4.5 ملیۆن دۆلار له‌ ماڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی بانکه‌ی ده‌وڵه‌ت که‌ ده‌سـتگیرکراوه‌. هه‌روه‌ها زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن دۆلاریش له‌ ماڵی کوڕه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر گوله‌ر گیراوه‌.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌م پـیلانێـکه‌ له‌ دژی وڵاته‌که‌ و دیانه‌وێت حکومه‌تی تورکیا له‌که‌داربکه‌ن.
به‌پـێی ئاژانسی ئانادۆلوی تورکیا ئه‌ردۆغان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پارته‌که‌ی له‌ ئانکه‌ره‌ گوتوشیه‌تی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ تورکیا خولقێندراوه‌ ئامانج لێی تێکدانی پرۆسەی ئاشتیـیه‌.
XS
SM
MD
LG