نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 5500 سه‌ربازی دیکه‌ی هێزی ئاشتی پارێز ڕه‌وانه‌ی سودانی باشور ده‌کات. کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه شه‌ڕو پێکدادان له‌و وڵاته‌که ده‌ستیپێکردووه هه‌زاران که‌س کوژراون.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـرۆژه بڕیارێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه په‌سه‌ندکرد بۆ زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئاشتی پارێز له‌و وڵاته‌دا بۆ نزیکه‌ی 14 هه‌زار سه‌ربازی. سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون گوتی ڕه‌نگه کاتی پێبچێت هه‌تا سه‌ربازه‌کان و پۆلیسه‌کان له‌وێ جێگیربکرێن و داواکارییه‌که‌ی بۆ ڕێبه‌رانی سودانی باشور دووباره‌کرده‌وه که جیاوازییه‌کانیان به ڕێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی سێشه‌ممه داوای له سه‌رۆک سێلڤا کیر و جێگری پێشووی سه‌رۆک ڕێک مه‌شار کرد شه‌ڕه‌که ڕابگرن و وتووێژی سیاسی ده‌ستپێبکه‌ن.
هه‌ردووکیان گوتیان ئاماده‌ن بۆ وتووێژکردن، به‌لام حکومه‌ت ده‌ڵێت ئاماده نییه داواکاری مه‌شار به‌جێبگه‌ێنێت که ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی زیندانکراو به‌ر له وتووێژه‌کان ئازادبکرێن.