Accessibility links

له‌ جه‌ژنی کرسمسدا دوو هێرش دژ به‌ کرستیانه‌کانی به‌غدا ده‌کرێت و 37 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ملیتانه‌کان له‌ عێراق له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا کرستیانه‌کانیان کرده‌ ئامانج. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 37 که‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ کوژراون.
له‌ هێرشێکیاندا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیک کڵێسایه‌ک ته‌قییه‌وه‌ له‌ کاتی گێڕانی جه‌ژنی کرسمس له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری پایته‌خت. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به‌لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژران و 38 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس ڕایگه‌یاند به‌ ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بۆمبێک له‌ بازاڕێکدا ته‌قییه‌وه‌ که‌ نزیک بوو له‌ کلێسایه‌کی ئاشورییه‌کان، له‌وێش 11 که‌س کوژران و 21 که‌سی تریش برینداربوون.
ئه‌م توندوتیژیـیانه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ل ئۆپه‌راستۆنێکی له‌شکری له‌ بیابانی ڕۆژئاوای عێراق له‌ دژی یاخیبوان و چه‌کدارانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌.
به قوربانییه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌‌ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م مانگه‌دا له‌ عێراق کوژراون گه‌یشته‌ 441 که‌س. به‌ پێی مه‌زه‌نده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان زیاد له‌ 8 هه‌زار که‌س له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ له‌ عێراق کوژراون.
XS
SM
MD
LG