Accessibility links

هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کوردی سوریا بڕیار ده‌ده‌ن به‌ یه‌ک شـاند به‌شـداری وتووێژه‌کانی ژنێڤ بکه‌ن

  • Ahmad Barzani

کوبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردی سوریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردسـتان له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کۆتایی‌ پـێهات.
هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتی سه‌ربه‌خۆی ناوچه‌ کوردیـیه‌کانی سوریا ڕێـک‌نه‌که‌وتن، به‌ڵام بڕیاریان داوه‌ به‌ یه‌ک شـاند به‌شـداری له‌ کونگره‌ی ئاشـتی ژنێڤدا بکه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د بارزانی له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدولباقی یوسف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردی سوریا کردووه‌.
به‌ڕێز عه‌بدولباقی هیوا ده‌خوازێت په‌یه‌ده‌ پـێاداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێسـته‌کانی بکاته‌وه‌ و له‌ کاتێـکی نزیکدا کێشه‌ هه‌ڵپـه‌سێراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
XS
SM
MD
LG