ڕووسیا 75 ماشێن و زرێـپـۆشی ڕه‌وانه‌ی سوریا کردووه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته کیمیاویـیه‌کانی ئه‌و وڵاته که بڕیاره به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌ناوبـبرێن.
وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا سێرگێی شۆیجوو ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکیدا بۆ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا گوتویه‌تی له نێوان 18 بۆ 20 ی مانگی دوازده به فڕۆکه 50 ماشێنی جۆری کاماز و 25 زرێـپۆشی جۆری ئوراڵ ڕه‌وانه‌ی شـاری لازقیـیه‌ی سوریا کراون.
پـێشـتر ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی گوتی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا له ڕێـگه‌ی ماشێنی ڕووسیـیه‌وه له 12 شوێنی سوریا به‌ره‌و به‌نده‌ری لازقیـیه ڕه‌وانه ده‌کرێن، تاوه‌کو له‌وێوه به ڕێگه‌ی که‌شـتی دانمارکی و سویدی بۆ به‌نده‌رێـکی ئیتالیا بگوێزرێنه‌وه و له‌وێش بۆ ناو که‌شـتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکی و پاشـان له ناو ئاوی ده‌ریا له‌ناوبـبرێن.