پاش 44 ڕۆژ له گرتنیان له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق چالاکوانه کورده‌کانی ئێران به بارمته‌ی دارایی ئازاد کران و وه‌ک ده‌شڵێن هه‌ر کاتێک بۆ دادگایی‌کردن بانگ کران ئه‌وا ده‌بێت ئاماده بن.
موسته‌فا شێخه نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان یه‌کێکه له چالاکوانه‌کان و ده‌ڵێت هه‌ر دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی له هه‌ولێر کردوویانه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی له سێداره‌دانی جودابیرانی کورده‌وه، به‌پێی به‌ندی ژماره 10ی یاسای خۆپیشاندان له گرتوخانه هێڵراونه‌ته‌وه و دواتر ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و به‌نده یاساییه‌یان گۆڕی بۆ به‌ندی ژماره 222 .
به‌ڕێز شێخه ده‌ڵێت قورسترین سزا له به‌ندی 10 دا ته‌نها یه‌ک مانگ زیندانی کردنه و به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ش ئێمه گوناهبار نه‌بووین چونکه به‌شداریمان له خۆپیشاندانێکی مۆڵه‌ت پێدراودا کردووه، وه ده‌شڵێت به‌ندی ژماره 222 له سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌یندا له عێراق ئه‌و به‌نده په‌سه‌ند کراوه و تایبه‌ت بووه به سزادانی ئه‌و شوۆڕشگێڕه کوردانه‌ی دژی حکومه‌تی ئه‌وسا بوون و به موخه‌ڕیب ناودێر ده‌کران.
موسته‌فا شێخه ده‌ڵێت به‌پێی به‌ندی 222 ده‌شێت که‌سی گوناهبارکراو تا 2 ساڵ زیندانی بکرێت و به تێکده‌ر و تێکده‌ری سامانی نێشتیمانیش ده‌ناسێنرێت.
پێشتر له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق چالاکوانه ده‌ستگیرکراوه‌کانی کوردی ئێرانی به ئاژاوه‌گێڕ ناساند.
له پاش خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی توڕه به‌ردبارانی کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردبوو، به‌ڵام وه‌ک چالاکوانه گیراوه‌کان جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ئه‌و به‌ردباران کردنه به‌شێک نه‌بووه له به‌رنامه‌ی خۆپیشاندانه‌که.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ موسته‌فا شێخه نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: