Accessibility links

له‌یلا حه‌سه‌ن: په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز چاره‌سه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌وتی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستانه‌

  • Balen Salih

بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی نێوه‌ندیدا کۆببێته‌وه‌ وه‌ک وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی پێکردووه‌.

عه‌بدولکه‌ریم لوعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌ ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باسی گوتووه‌ یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ وتووێژ کردنه‌ له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا.

له‌یلا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌وه‌تای ساڵی 2003 ه‌وه‌ به‌غدا گرفتی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کورددا و هێشتاش ده‌یان کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو ماونه‌ته‌وه‌ و دواترینیشیان ئه‌و کێشانه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌وت هێناویانه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هێشتاش ده‌رفه‌ت هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆسێیه‌ له‌ ڕێی دیالۆگ و دانوستاندنه‌وه.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، له‌یلا حه‌سه‌ن له‌وبڕوایه‌دایه‌ ده‌شێت ڕێکه‌وتن بێته‌ ئاراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشتاش یاسای نه‌وت و گاز له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند نه‌کراوه‌ و ده‌شڵێت هێنده‌ی ئه‌زمونی خۆی له‌م ماوه‌یه‌ی له‌ به‌غدایه‌، هه‌ر شتێک ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ کورده‌وه‌ هه‌بێت لایه‌نه‌کانی تر هه‌موو ناکۆکیه‌کانیان وه‌لاوه‌ ده‌نێن یه‌ک ده‌نگ ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌ کورد.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: ‌

XS
SM
MD
LG