Accessibility links

پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران له‌ ئیسته‌نبوڵ به‌یه‌کداده‌ده‌ن

  • VOA News

پـۆلیس له‌ شـاری ئیسته‌نبوڵی تورکیا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ر به‌یه‌کیاندا که‌ ناڕه‌زایـیان له‌ به‌رامبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌رده‌بڕی به‌هۆی تێوه‌گلانی کوڕی چه‌ند وه‌زیرێـکی حکومه‌ته‌که‌ی له‌ تاوانی پاره‌خواردن و گه‌نده‌ڵێدا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی دۆگان ده‌ڵێت پـۆلیس ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئاو و گازی فرمێسـک ڕێژی له‌ دژی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ به‌کارهێنا که‌ داوای ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌یان ده‌کرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا 24 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر چه‌ند گه‌نده‌ڵیـیه‌ک. له‌ نێو ده‌سـتگیرکراوه‌کان کوڕی دوو وه‌زیر هه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانکێـکی حکومی. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ پـیلانێـکه‌ بۆ له‌که‌دارکردنی حکومه‌ته‌که‌یه‌تی.
له‌وه‌تای له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی گه‌نده‌ڵیـیه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ده‌یان به‌رپـرسی پـۆلیسیش له‌ پـۆسته‌کانیان لادراون.
XS
SM
MD
LG