خۆکوژێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌نغازی لیبیا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به خاڵێـکی پـشـکنینی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 7 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌وی شه‌ممه خۆکوژه‌که ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه کاتێـک به مه‌به‌سـتی پـشـکنین له ده‌روازه‌ی به‌رسیس له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌نغازی ڕاگیرابوو. ده‌شڵێن ژماره‌یه‌ک له قوربانیـیه‌کان که‌سانی سیڤیلن.
چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر ده‌روازه‌ی به‌رسیس شوێنی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی له‌شـکر و کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌وی ئیسلامی بووه.
له کۆتایی مانگی ڕابردوو فه‌ره‌ج ئه‌لعه‌بدلی فه‌رمانده‌ی ده‌روازه‌که ڕایگه‌یاند 4 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که چه‌ک و ته‌قه‌منیـیان پـێبووه له‌گه‌ڵ لیسـتێـکی ناو بۆ تیرۆرکردن له شـاری به‌نغازی.