Accessibility links

مێزگرد : ڕۆڵی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردی ئێران له‌ ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

  • Balen Salih

دیمه‌نێکی شاری مه‌هاباد

دیمه‌نێکی شاری مه‌هاباد

ئه‌وه‌ی چاودێر نکوڵی لێناکه‌ن ئه‌وه‌یه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ی مێژوویدایه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌شگوترێت شیانێکی زۆریشی دروستکردووه‌ بۆ گۆڕانکاری له‌ جوگرافیای ناوچه‌که‌دا.
هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی



وه‌ک ئاماژه‌شی پێکراوه ئه‌م گۆڕانکاریانه‌‌ ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌ ناوچه‌که‌دا زیادکردووه‌، وه‌ک ده‌گوترێت له‌ زۆر وڵاتدا بۆ نمونه‌ سوریا به‌بێ کورد ناتوانرێت بڕیاری سیاسی سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ بدرێت.
ئا لێره‌وه‌ ده‌کرێت بگوترێت کورد که‌وتۆته‌ ناو ژینگه‌یه‌کی تا بڵێی چاره‌نوسسازه‌وه‌.

هه‌موو لایه‌ک کۆکه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هاوهه‌ڵوێستی ، هاو به‌رنامه‌یی، هاو ستراتیژی هه‌بێت له‌ نێوان به‌شه‌کانی کوردستاندا ئه‌وجا کورد ده‌توانێت ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت له‌ ڕووداوه‌کاندا.
موسته‌فا مه‌عروفی

موسته‌فا مه‌عروفی



کورد له‌ سوریادا بۆته‌ فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا.
کورد له‌ عێراق دیفاکتۆیه‌.
کورد له‌ تورکیا ده‌ستی کردووه‌ به‌ خه‌باتێکی هاوبه‌شی سیاسیانه‌ و سه‌نگیه‌کی زۆری بۆخۆی دروستکردووه‌ له‌ تورکیادا.

ئه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردی ئێران؟

به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیاره‌وه‌ ده‌چێته‌ لای میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌ی:

هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان


له‌م مێزگرده‌دا باس له‌ کوردستانی ئێران ده‌که‌ین، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه‌نده‌ی زه‌مینه‌ی ناکۆکی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کاندا هه‌یه‌، هێنده‌ زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش نابینرێت بۆ کارکردنی پێکه‌وه‌یی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG