Accessibility links

په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ کارابوونی ڕۆڵی ژنان له‌ پـێـگه‌کانی بڕیاردان ده‌دوێت

  • Motabar Shirwani

په‌خشان زه‌نگه‌نه

په‌خشان زه‌نگه‌نه

په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ده‌ڵێت ده‌سته‌یه‌ک له‌ خانمه‌کانی ئه‌ندامانی باڵای لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان ژماره‌یه‌ک دیدارو چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی پارته‌ سیاسییه‌کان ڕێکخستووه‌ سه‌باره‌ت به‌ کارابوونی ڕۆڵی ژنان له‌ پێگه‌کانی بڕیاردان له‌ هه‌رێمی کوردستان.
په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری کورد که‌ به‌شداری له‌و جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌دا کردووه‌ ده‌شڵێت خانمه‌کان داوایان کرد ڕاشکاوانه‌ و زۆر به‌ڕوونی دیاربکرێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی چیـیه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان و ژنان چ ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت که‌ هه‌تا ئێستا زۆر که‌م بووه‌. زه‌نگه‌نه‌ ده‌ڵێت ترسێک هه‌یه‌ له‌وه‌ی نه‌وه‌کو ژن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت به‌ڵام خۆ ئه‌م ترسه‌ (ده‌بێت) بۆ پیاوه‌کانیش هه‌بێت.
XS
SM
MD
LG