ڕێک مه‌شار جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی سودانی باشور داوای له له‌شـکر و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌که‌ی کردووه سه‌رۆک سه‌لڤا کیر له ده‌سه‌ڵات لابده‌ن.
مه‌شار ئه‌مه‌ی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسـا ڕاگه‌یاند و گوتی" داوا ده‌که‌م له بزوتنه‌وه‌ی میلـلی بۆ ڕزگاری سودان (پارتی ده‌سه‌ڵاتدار) و باڵه له‌شـکریـیه‌که‌ی (له‌شـکری میلـلی) سه‌لڤا کیر له سه‌رۆکایه‌تی وڵات لابده‌ن." گوتیشی ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌م کاره به مه‌رج بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین.
به‌م ڕاگه‌یاندنه ڕێک مه‌شار پـێشـنیاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌لڤا کیری ڕه‌تکرده‌وه که گوتبووی ئاماده‌یه وتووێژی له‌گه‌ڵدا بکات له پـێناو ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕه‌شتنه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌شـکری سودانی باشور ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێک مه‌شار ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر شـاری بور ناوه‌ندی هه‌رێمی جونکه‌لی له باکوری جوبای پایته‌خت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 500 که‌س کوژراون و 800 که‌سی دیکه برینداربوون.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی هه‌ینی شـاندێـک له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بگه‌نه جوبا تاوه‌کو هه‌وڵی ناوبژیوانی بده‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی دووچاری ئه‌م وڵاته نوێـیه بووه.