هێزه ئاسایشیه‌کانی پارێزگای سلێمانی ده‌چنه سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێک له شاره‌که و وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌شیاندا هاتووه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک لاپتۆپدا و به‌ڵگه‌شی تیادا هه‌ن به‌ڵام باس له‌وه نه‌کراوه به‌ڵگه‌کان چین.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه ئاسایشیه‌کان کاردانه‌وه‌ی به‌دوادا هاتووه، هه‌رچه‌نده له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئاسایش‌دا هاتووه توانراوه له چه‌ند کاتێکی جیاواز و له مزگه‌وته‌کانی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی ناو شاری سلێمانی پشکنین ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌تیش له ژووری ئه‌و که‌سانه‌ی به نایاسایی له‌ناو مزگه‌وته‌کاندا ده‌مێننه‌وه.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان ده‌ڵێت ماو‌ه‌یه‌که ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاوه که ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی هه‌رێم چونه‌ته به‌ره‌ی توندڕه‌وان له سوریادا به ناوی جیهاده‌وه خه‌ڵکیان لێکوژراوه و یان وه‌ک ده‌گوترێت دوو که‌س به خاووخێزانه‌وه ڕوویان کردۆته سوریا بۆ وه‌ک ده‌گوترێت جیهادکردن و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی نامۆیه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، هانا شوان ده‌ڵێت چ پێویست ده‌کات به ناوی جیهاده‌وه گه‌نجان بچنه ناو توندڕه‌وانه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێن جیهاد ده‌که‌ن و ده‌شڵێت پێویسته ئه‌و گه‌نجانه له وڵاتی خۆیاندا به‌ته‌نگ داوا‌و یارمه‌تیه‌کانی کوردی سوریا و ناوچه‌کانی تره‌وه بچن و پێداویستیه‌کانیان دابین بکه‌ن چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه جیهاده بیکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: