به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شـاری ئیسته‌نبوڵ حسێن چاپـکین له پـۆسته‌که‌ی لادار، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی پـۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیکرد به لێـکۆڵینه‌وه له چه‌ند گه‌نده‌ڵیـیه‌ک که تیایاندا کوڕانی سێ وه‌زیری حکومه‌ت تێوه‌ی گلاون.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا به ده‌یان به‌رپـرسـانی دیکه‌یان له پـۆسته‌کانیان لاداون، له‌وانه ژماره‌یه‌کیان له‌و به‌رپـرسانه‌ی پـۆلیس بوون که سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ده‌سـتگیرکردن و لێـکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌کرد.
ئه‌م کاره بووه مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی پارته‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌وڵێـکی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه بۆ په‌رده‌پـۆشـکردنی ڕسوایـیه‌که، واته تێوه‌گلانی کوڕانی وه‌زیرانی حکومه‌ته‌که‌ی له گه‌نده‌ڵیدا.
ئه‌ردۆغانیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م لێـکۆڵینه‌وانه پـیلانگێڕیـیه‌کی قێزه‌وه‌نه بۆ له‌که‌دارکردنی حکومه‌ته‌که‌ی.
له چوارچێوه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی پـۆلیس، ڕۆژی سێشه‌ممه 51 که‌س له تورکیا ده‌سـتگیرکران، له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری بانکێـکی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆکی شـاره‌وانی ناوچه‌یه‌کی ئیسته‌نبوڵ. شه‌وی چوارشه‌ممه 9 یان ئازادکران له پاش ئه‌وه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵیاندا کرا و هیچ تاوانێـکیان له‌سه‌ر نه‌بوو.