له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له عێراق 21 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی به سه‌دان هه‌زار شیعه ئاینزا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێده‌که‌ون بۆ به‌شداریکردن له مه‌راسیمی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێندا.
خوێناوی‌ترین هێرشی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غدای پایته‌خت بوو، کاتێـک خۆکوژێـک خۆی به کۆمه‌ڵێـک شیعه‌دا ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 14 که‌س کوژران و 28 که‌سیش برینداربوون.
له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێبی ڕۆژئاوای به‌غدا، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به جلوبه‌رگی سه‌ربازیـیه‌وه هه‌ڵیان‌کوتابوویه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێـکی پـێشـووی هێزه‌کانی سه‌حوه و کوشتوویانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و 2 منداڵی و برایه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌روه‌ها 2 منداڵیشی برینداربوون.
له گوندی مشاهده‌ی باکوری به‌غداش، بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و بووته مایه‌ی کوژرانی 2 سه‌رباز و برینداربوونی 4 سه‌ربازی دیکه.