Accessibility links

له‌ ڕووداوێـکی هاتوچۆ له‌ ڕێـگای گه‌لی زاخۆ 7 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتده‌ده‌ن

  • سه‌لام باڵایی

پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕێـگای سه‌ره‌کی گه‌لی زاخۆ ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵگر که‌ به‌ به‌نزینی پـێبووه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ و شۆرتێـکی کاره‌بای تیادا دروسـتبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ به‌نزینه‌که‌ به‌ربووه‌ که‌ به‌ ڕێگاکه‌دا ڕژابووه‌ ژێر ئۆتۆمبیله‌کانی دوای بارهه‌ڵگره‌که‌. له‌ ئاکامدا 7 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا که‌ هه‌ندێـکیان ته‌رمه‌کانیان وه‌ها سووتاون‌ ناناسرێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها 5 که‌سیش برینداربوون و 13 ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌ و بچوکیش سووتاون.
سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دهۆک ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ پـێشـکه‌ش کرد.‌
XS
SM
MD
LG