باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ڕۆبه‌رت فۆرد که له ئێسـتادا له ئیسته‌نبوڵی تورکیایه ڕه‌تی کرده‌وه ڕۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه کردبێت به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه.
ڕۆبه‌رت فۆرد ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه گوتی هه‌ڵوێسـتی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر به‌شـار ئه‌سه‌د له مێژه‌وه ڕوون و ئاشـکرایه و هیچ گۆڕانیـیه‌کی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و به هه‌مان شێوه هه‌موو دۆسـتانی سوریا که ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکبوون و گوتویانه نابێت ئه‌سه‌د ڕۆڵی هه‌بێت له‌و ده‌سـته‌یه‌ی بڕیاره له ئه‌نجامی وتووێژه‌کانی داهاتووی ژنێڤ پـێـکبهێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سوریا له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا.
گوتیشی هیچ بڕیارێک له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته نه‌دراوه و پـێویسته له کۆنگره‌ی ئاشـتی ژنێڤ که بڕیاره له 22 ی مانگی یه‌ک سـازبکرێت هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تاووتوێی مه‌سه‌له گرنگه‌کانی وڵاته‌که‌یانی تیادا بکه‌ن و له‌سه‌ری ڕێـبکه‌ون.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئیسلامی سوریادا کۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڕێز فۆرد گوتی هه‌تا ئێسـتا کۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا لای خۆیه‌وه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵیاندا وتووێژ ئه‌نجام بدات چونکه له هه‌ندێـک ناوچه‌ی سوریا ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه. پاشـان ئاماژه‌ی به‌وه کرد لایه‌نی به‌ره‌ی ئیسلامی ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی کۆبـبێته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵـکی سوریایه داده‌نێت.