ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه له سودانی پاشور هه‌ڵگیرساوه و حکومه‌ت ده‌ڵێت هه‌وڵێـکی کوده‌تا بووه، وا ئێسـتا بۆ ده‌ره‌وه‌ی جوبای پایته‌خت ته‌شه‌نه‌ی کردووه.
کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 4 کاژمێر شه‌ڕێـکی قورس له شـاری بۆر ڕوویدا. کارمه‌نده‌کان ده‌ڵێن له ترسی شه‌ڕه‌که زیاتر له هه‌زار که‌سی سیڤیل په‌نایان بردووه بۆ بینا و شوێنه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بۆر که نزیکه‌ی 150 کیلۆمه‌تر له باکوری جوبای پایته‌خته‌وه دوره. له شه‌وی سێشه‌ممه‌ش شه‌ڕ و پـێـکدادان له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له تۆریتی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت هه‌ڵکیرسـا.
هێرڤی لادسۆس به‌رپـرسی هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گوت به‌پـێی ڕاپـۆرتی نه‌خۆشـخانه‌کان به لانی که‌م 400 که‌س له جوبا کوژراون، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌یتوانیوه ئه‌م ژماره‌یه پـشـتڕاستبکاته‌وه.
شه‌وی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌م توندوتیژیـیانه که هه‌ندێـک کۆمه‌ڵی پـێده‌کرێنه ئامانج. پاشـان داوای له حکومه‌تی سودانی باشور کرد وتووێژ له‌گه‌ڵ نه‌یرانی ئه‌نجام بدات.