Accessibility links

یوسف موحه‌مه‌د: خۆم و هاوڕێکانیشم پێویستمان به‌ سوربوونه‌ بۆ‌ چاکسازی له‌ هه‌رێم و ئه‌و سوربوونه‌شمان تیادایه

  • Balen Salih

یوسف موحه‌مه‌د

یوسف موحه‌مه‌د

هێشتاش هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بڕیاری داوه‌ له‌ حکومه‌تێکی بنکه‌ فراواندا به‌شدار بێت.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک پره‌نسیپ هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌جێگه‌یه‌ندران وه‌ک نه‌هێشتنی دوو ناوچه‌یی له‌ هه‌رێم و ڕێگه‌گرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی حیزبی و ڕێکخستنه‌وه‌ی وازیه‌کانی دیموکراسی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا ئه‌وا شیانه‌کانی سه‌رکه‌وتنی حکومه‌تی بنکه‌ فراوان زیاتر ده‌بێت.

یوسف موحه‌مه‌د ده‌شڵێت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 20 ی مانگی 9 ی ئه‌مساڵ په‌یامێک بوو بۆ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ش ده‌بێته‌ متمانه‌ بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی سیاسی و به‌ڕێوه‌ بردن له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

له‌ په‌یامێکیدا سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له‌ هه‌رێم ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌ چوار ساڵی ئارامی و سه‌قامگیری کرد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌و چوار ساڵ ئارامی و سه‌قامگیریه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چالاککردنی ڕۆڵی چاودێری په‌رله‌مان و دادگایی کردنی گه‌نده‌ڵکاران و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌ندان دۆسێی تریش.

به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت له‌م چوار ساڵه‌ی ئاینده‌دا زۆر دۆسێ هه‌ن پێویسته‌ له‌ دادگادا یه‌کلابکرێنه‌وه‌ له‌وانه‌ دۆسێکانی تایبه‌تن به‌ ته‌قه‌ کردنه‌کان و کوشتنی خۆپیشانده‌رانی 17 ی شوباتی ساڵی 2011.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG