نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردوستانی عێراق کۆبوونه‌وه و بڕیاریشه کۆبوونه‌وه‌کان درێژه‌یان پێبدرێت.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌شدار بوو تیایدا به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی گوتاری کوردی سوریایه به‌ر له کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ژنێڤ 2.
ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێت زۆر گرنگه پێکهاته‌ی کوردی سوریا به گوتارێکی هاوبه‌شه‌وه به‌شدار بێت و ته‌نها ئه‌و یه‌ک گوتاریه سه‌نگی کورد له سوریای ئاینده‌دا دیار ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئێزدی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهاتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا و دواتریش که بووه هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆن، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد له سوریادا خراپ بووه و هه‌رگیزیش وه‌ک ده‌ڵێت له هه‌ڵوێستی ڕژێمی سوریا باشتر نه‌بووه هه‌ربۆیه ده‌بێت ئه‌م ئۆپزسیۆنانه‌ی سوریا بزانن که سوریای کۆن ڕووخا و ئێستا سوریایه‌کی نوێ هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: