Accessibility links

جه‌واد زه‌ریف له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ جان کێری ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فراوانکردنی سـزا ئابوریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران IRNA ده‌ڵێت جان کێری ته‌له‌فونی بۆ جه‌واد زه‌ریف کردووه‌ به‌ مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌ باره‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ژنێڤی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان. ئاژانسه‌که‌ نه‌یگوت ئه‌م په‌یوه‌ندیـیه‌ ته‌له‌فونیـیه‌ که‌ی کراوه‌.
به‌پـێی ئاژانسه‌که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا نووسراوه‌ جه‌واد زه‌ریف ناڕه‌زایی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر بڕیاره‌ نوێـیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕیوه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای دیکه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ خستووه‌ته‌ لیسـتی ڕه‌شه‌وه‌.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت فراوانکردنی سزاکان له‌ دژی ئێران به‌ زیادکردنی ژماره‌ی کۆمپانیاکان بۆ نێو لیسـتی ڕه‌ش پـێشـلکردنی ڕێـکه‌وتنی ژنێڤ نیـیه‌، چونکه‌ بڕیاره‌که‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی سزایه‌کی پـێشـووتر دراوه‌‌. ده‌شڵێت ئه‌مه‌ریکا وابه‌سـته‌یه‌ به‌ ڕێـکه‌وتنه‌که‌ و سزای نوێ له‌سه‌ر ئێران دانانێت په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی.
XS
SM
MD
LG