Accessibility links

دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی باس له‌ هۆکاره‌کانی توندوتیژی له‌ به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له‌ عێراق ده‌کات

  • Haider Kareem

توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌وان له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌وانان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که،‌ به‌ سلێمانی و موسڵیشه‌وه‌.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و نووسه‌ر له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 سـاڵی ڕابردوو عێراق به‌ هه‌رێمی کوردسـتانیشه‌وه‌ له‌ ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بووه‌ که‌ توندوتیژی و کاری تۆقێنه‌رانه‌ و ڕفاندن و ته‌نانه‌ت هه‌تا کوشتنیش به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نووسان کراون.
ده‌شڵێت ئه‌وه‌ ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و مادده‌ و بڕگه‌ یاسایـیانه‌ی بۆ پاراسـتنی مافه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان دانراون.
XS
SM
MD
LG