Accessibility links

لە موسڵ 11 زیارەتکارى شیعە ده‌کوژرێن

  • Amir Goran

پـۆلیس ڕایگەیاند لەو کاتەى ژمارەیەک لە زیارەتکارانى شیعە ئاینزا کە لە شارۆچکەى تەلەعفەرى رۆژئاواى موسڵەوە بەرەو شارى کەربەلا بۆ بەشداریکردن لە چلەى کوژرانى ئیمام حسێن دەرۆیشتن لە فلکەى یەرموک لە رۆژئاواى موسڵ دوچارى هێرشێکى چەکدارى بونەوە و بەهۆى دەست رێژى گولە لێیان 11 لە زیارەتکاران کوژران و 9ى دیکەش برینداربوون.
لە لێدوانێکدا بۆ دەنگى ئەمریکا دکتۆر عەبدولعال عەباس قایمقامى تەلەعفەر رایگەیاند ئەو هێرشە بە دوورى کەمتر لە 100 متر لە خاڵێکى پشکنینى سوپاى عێراق روویداوە و سەرسوڕمانى خۆشى دەربرى لەوەى کە چەکداران بە ئاشکرا توانیان ئەو کارە بکەن و توانیشیان ڕزگار بن.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگاى تەندروستى موسڵ پـێى راگەیاندین کەوا 8 لە برینداران گەیشتونەتە نەخۆشخانەکانیان و گوتیشى برینى 3 لە برینداران سەختە، نەقیب مازن جبورى وتەبێژى پۆلیسى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى کرد کەوا دواى رووداوەکە سەرۆکى پۆلیس گەیشتە ئەو شوێنە و فەرمانى کردووە بە قەدەغەی هاتوچۆ و پشکنینى تەواوى ناوچەکە ئاشکراشى کرد لە ماوەى 16 رۆژى ئەم مانگەدا لە موسڵ به‌ لانی کەم 34 کەس بەهۆى روداوە ئاسایشیەکانەوە کوژراون و زیاتر لە 60 ى دیکەش برینداربوون.
XS
SM
MD
LG