به لانی که‌م 8 که‌س له به‌نگلادیش کوژراون له ئاکامی ئه‌و پـێـکدادانه‌ی له نێوان پـۆلیس و چالاکوانانی ئاژاوه‌گێڕی پارتیـیه‌کی ئیسلامی وڵاته‌که ڕوویداوه که ده‌سـتیانکردووه به خۆپـیشـاندان دژ به له‌سێداره‌دانی یه‌کێـک له ڕێبه‌رانی.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئاژاوه‌گێڕان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاگریان له ژماره‌یه‌ک خانوبه‌ره به‌رداوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا به‌شه‌ڕهاتوون له شـار و شـارۆچکه‌کانی وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژی پـشـێوی و ئاڵۆزیـیه‌ی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی عه‌بدولقادر موللا هاتووه‌ته ئاراوه ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
موللا به تاوانی تاوانه‌کانی جه‌نگ بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا درا و دره‌نگانێـکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـزاکه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ کرا پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای وڵاته‌که ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که بۆ پـیاداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا کرابوو.
هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که میدیا به‌نگلادیش ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک هێرش و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشـیه‌کاندا دابوو.
جه‌ماعه‌ت ئه‌لئیسلامیـیه، واته پارتیـیه‌که‌ی موللا داوای مانگرتنێـکی گشـتیـیان کردووه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
پـێشـتر جه‌ماعه‌تی ئیسلامی به‌یانـنامه‌یه‌کیان بڵاوکردبووه‌وه و تیایدا هۆشـداری له‌مه‌ڕ ئاکامی خراپ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و عه‌بدولقادر موللا له‌سێداره‌بدرێت.
پارتی جه‌ماعه‌ی ئیسلامی له میانه‌ی جه‌نگی ناوخۆی خوێناویدا پاڵی دایه پاڵ پاکسـتان، ئه‌و جه‌نگه‌ی له سـاڵی 1971 دا دروسـتبوونی ده‌وڵه‌تی به‌نگلادیشی لێـکه‌وته‌وه.
پارتی شێخ حه‌سینه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران به ناوی پارتی کۆمکاری عه‌وامی ده‌ڵێت له‌و جه‌نگه ناوخۆیه‌دا 3 ملیۆن که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا، به‌ڵام لێـکۆڵه‌ره‌وانی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌ی قوربانیـیای جه‌نگه‌که به 300 هه‌تا 500 هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌که‌ن.