چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت دوو ناوچه‌ی شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاتیان بۆردومانکردووه و له ئاکامدا به لانی که‌م 22 که‌س کوژراون که 14 منداڵن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆمبی به‌رمیلیـیان هه‌ڵداوه به‌سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی حه‌یده‌ریـیه و ئه‌رز ئه‌لحه‌مرا (أرض الحمراء) و ئه‌و قوربانیـیانه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌که گوتیشی له لایه‌کی دیکه‌وه ژماره‌ی کوژراونی ئاکامی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی عه‌درای باکۆری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق بۆ 28 که‌س زیادیکردووه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا گوتی زۆربه‌ی کوژراوه‌کان له ئاینزای عه‌له‌وی و شیعه‌ن و هه‌روه‌ها که‌سانی دورزیشـیان له نێودایه.