دیپـلۆماتێـکی ژاپـۆنی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه به خه‌نجه‌ر هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و برینداریان کردووه به‌ر له‌وه‌ی له ژێر ده‌سـتیان ڕزگاری بـبێت.
گوته‌بێژێـکی باڵیۆزخانه‌ی ژاپـۆن له سه‌نعا گوتی به‌یانی یه‌کشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی ئه‌م دیپـلۆماته که پله‌که‌ی کونسوڵه و هه‌روه‌ها سکرتێری دووه‌مه له باڵیۆزخانه‌که، له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له ناوچه‌ی حیده‌ی سه‌نعا به‌ره‌و شوێنی کاره‌که‌ی ده‌رچووبوو، ئۆتۆمبیلێـک پـێشـی ئۆتۆمبیله‌که‌ی گرتووه و چه‌ند چه‌کدارێـکی لێ دابه‌زیون و په‌لاماریان داوه و 5 خه‌نجه‌ریان لێداوه هه‌تا توانیویه‌تی له ژێر ده‌سـتیان ڕزگاری بـبێت و هه‌ڵبێت.
گوته‌بێژه‌که هه‌روه‌ها گوتی ئێسـتا ئه‌و دیپـلۆماته له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی سه‌نعا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت و باری ته‌ندروسـتی جێگیره.
باڵیۆزخانه‌که ده‌ڵێت هێشـتا هۆکاری هێرشه‌که نازانرێت، ئایا ویسـتوویانه بیفڕێنن یان بیکوژن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه‌یه له یه‌مه‌ن جگه له‌وه‌ی چه‌کدارانی قاعیده هێرشی له‌م جۆره ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌سانی خێڵه‌کیش هه‌ن هه‌وڵی ڕفاندنی بیانیان و کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ده‌ده‌ن به مه‌به‌سـتی کردنیان به با‌رمته بۆ ئازادکردنی که‌سێـکی ده‌سـتگیرکراویان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه یان بۆ داوای پـێشـکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری به ناوچه‌کانیان.