Accessibility links

به‌ خاک ئه‌سپاردنی نێلسۆن ماندێلا


Unity Temple, Oak Park, Illinois, 1905
Unity Temple, Oak Park, Illinois, 1905
تەرمی سەرۆک کۆماری ئافریکای باشوور بۆ زێدی باب و باپیرانی لە کونوو بردراوە، شوێنێک ئەمرو هەزاران کەس له‌ بۆنەی بە خاک ئەسپاردنی دا کۆدەبنەوە.

نیاز پاکان و خێرخوازان شەمە ئاڵایان ڕاودەوەشاند لە دەمێکدا تەرمی بەڕێز مانداڵا لە تابووتێکی پێچراو له‌ ئالادا بەرەو فڕۆکەخانەیان دەبرد هەتا بۆ گوندی کونوو لە نزێک ئەوێی ببەن.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا سکات باب لە نیو ئەو کەسانە دابوو کاتێک کاروانه‌که‌ به‌ ئه‌وێ د ڕابرد. ئەو دەڵێت ڕەوشی خەڵک هەر لە ئەو حالەدا سەرسام و خەم هێنەریش بوو.

باب دەڵێت هێندێک کەسی بەشدار بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر راوەستان هەتا ببینن کاروانەکەی بەڕیز ماندێلا بە ئەو شوێنە دا تێپەڕ بێت.

تەرمی بەڕێز ماندێلا ئێستا لە خانووبەرەی بنەماڵەکەی لە کوونۆیە، هەریمی تەپکاوی لە خۆڕهەڵاتی کەێپه‌ کە دەشتێکی پڕ لە سەوزایی یە.

ژمارەیەکی زۆر چادر و خێوه‌ت له‌ بۆنه‌ی ناشتن ئەمڕۆ لە ئەوێ هەڵدراون. سەرۆکی وڵات، شاهزادە چارڵز و کەسانی ناسراوی تر لە نێو ئەو کەسانە دا دەبن کە چاوەڕوانی دەکرێت بەشداری ئەم بۆنەیە بکەن.

لە ئاخاوتنێکی کورتی شەمەدا، وەزیر بۆ سەرۆکایەتی کولینز چابەین کوتی چاوەڕوانی دەکرێت نزیکەی ٤،٥٠٠ کەس لە بۆنەی ناشتن دا بەشداری بکەن و ٤٥٠ کەسیش شاهیدی ناشتن لە کونووببن.
XS
SM
MD
LG