کاریگه‌رییه‌کانی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له ڕووی سیاسی و مافه‌کانه‌وه بێت به‌ڵکو وه‌ک پسپۆڕێکی ده‌روونیش ده‌ڵێت کاریگه‌ری سایکۆلۆژی ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانیه‌وه.
فریشته که‌وه له‌و بڕوایه‌دایه ته‌واوی کاریگه‌رییه ده‌روونیه‌کان له چوار به‌شدا کۆده‌بنه‌وه که له ده‌می هه‌ر قه‌یرانێکی ڕۆحی‌دا له نێو مرۆڤه‌کاندا دروست ده‌بن و وه‌ک ئاماژه‌ی پێ‌کرد یه‌که‌میان شۆک بوونه و دواتریش په‌رچه‌کرداره و هه‌روه‌ها کارکردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و کارتێکردنه‌کان و به‌شی چوارهه‌میش بریتیه له پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، فریشته که‌وه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن کاریگه‌ری سایکۆلۆژی له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ش ده‌مێنێته‌وه که به‌رله‌وه‌ی له‌دایک بێت باوکه ڕۆژنامه‌وانه‌که‌یان کوشت و ده‌ڵێت هیواداره سروشت جوانی تر بخاته به‌رده‌م ئه‌و منداڵه‌ی که به‌بێ نازی باوک ژیان به‌سه‌ر ده‌بات تا ئه‌و کۆسته‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت کاڵ بکاته‌وه.
فریشته که‌وه گله‌ییش له شێوازی ڕووماڵکردنی میدیایی ده‌کات له ڕووداوه‌که و ده‌ڵێت مه‌خابن به هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له لایه‌نه جێنده‌ریه‌که نه‌کراوه‌ته‌وه له‌کاتی ڕووماڵکردنه ڕۆژنامه‌وانیه‌کاندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: