به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کڕیزی کورد له پارێزگای که‌رکوکدا ئێستا به‌رده‌وامی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی به گومانه‌وه سه‌یر ده‌کرێت.
فه‌تاح زاخۆیی چاودێری سیاسی هاوڕایه و ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی هاوبه‌شی کوردستانی له که‌رکوک کاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی کورد له که‌رکوک و ناوجه‌کانی تریش که به گه‌رم و گوڕیه‌وه نه‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
به‌ڕێز زاخۆیی ده‌شڵێت ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بێجگه له‌وه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامان بوو به‌ڵکو بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌موکوڕیه‌کان و گه‌نده‌ڵیه‌کان و تاوانه‌کانی یه‌کتریش بووه و ده‌شڵێت ئێستا ئه‌و قۆناغه کۆتایی پێهاتووه و شه‌ڕی سارد له نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا دروست بووه به تایبه‌تی له ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، فه‌تاح زاخۆیی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له پاش گۆڕانی هاوکێسه‌کانی هێز له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئیدی پێویست به‌و جۆره ڕێکه‌وتنانه ناکات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خواستێکی باش له نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌بێت و ده‌شڵێت "پێده‌چێت ئێستا هه‌وڵێک هه‌بێت بۆ فۆرموله کردنی جۆرێک له ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێری که ده‌شێت ڕه‌وشه‌که ئاڵۆزتر بکات".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: