ئێران له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له وتووێژه‌کانی سه‌ر ئاستی شـاره‌زایان له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان کشـایهوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر سزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که تیایاندا ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا له‌سه‌ر کارکردنیان بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران خراونه‌ته لیسـتی ڕه‌شه‌وه.
عه‌باس عه‌راقچی گه‌وره وتووێژکاری ئێرانی که بۆخۆشی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، ڕه‌خنه‌ی له‌م بڕیاره گرت و گوتی ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تێـکی دوو ڕوویی هه‌یه، له لایه‌که‌وه ده‌ڵێت کارده‌کات بۆ ڕاگرتنی هه‌وڵه‌کانی کۆنگرس بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا و له لایه‌کی دیکه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌که‌ی کۆمپانیای دیکه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌خاته لیسـتی ڕه‌شه‌وه. گوتیشی ئێران له ئێسـتادا تاووتوێی مه‌سه‌له‌که ده‌کات به مه‌به‌سـتی چۆنێتی کاردانه‌وه‌یه‌کی گونجاوی له به‌رامبه‌ریدا.