کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور هاوسه‌ری پـوری له‌سێداره داوه پاش ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه له پـۆستی جێـگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی به‌رگری نیشـتیمانی وڵاته‌که لای دا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ناوه‌ندی کۆریای باکور شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند جه‌نگ سۆنگ ثایک له‌سێداره درا به‌پـێی بڕیاری دادگایه‌کی تایبه‌تی له‌شـکری.
ئاژانسه‌که جه‌نگی به خائین ناودێرکرد و گوتی تاوانی به‌رامبه‌ر حزب و وڵاته‌که کردووه، له‌وانه گه‌نده‌ڵی و به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان و کاری سێـکسی له‌گه‌ڵ ژناندا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم ماری هارف له‌م باره‌یه‌وه گوتی هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌ته‌که‌ی ناتوانێت ده‌ستبه‌جێ له ڕاستی ئه‌م هه‌واڵه دڵنیا بـبێت، به‌ڵام هیچ هۆکارێـک نیـیه وه‌ها له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا بکات گومانیان له‌سه‌ری هه‌بێت. گوتیشی ئه‌گه‌ربێت و هه‌واڵه‌که پشـتڕاست بکرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته نمونه‌یه‌کی دیکه بۆ نیشـانه‌ی دڕه‌نده‌یه‌تی له ڕاده به‌ده‌ری ڕژێمی کۆریای باکور.