ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی ده کۆمپانیا له‌گه‌ڵ به‌رپـرسه‌کانی زیادکردووه بۆ نێو لیسـتی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا هه‌یه.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا بڕیاره‌که‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و کۆمپانیا و کاربه‌ده‌سـتانه ئه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریکادا هه‌بن سڕده‌کرێن و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی کارکردن له‌گه‌ڵیاندا ده‌کرێت، واته هه‌ر چ کۆمپانیایه‌کی ئه‌مه‌ریکایی یان هه‌ر کۆمپانیایه‌ک له ئه‌مه‌ریکا کاربکات، ناتوانێت چیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا و بهرپـرسانهدا بکات.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌شێـکی کۆمپانیاکان باره‌گاکانیان له سنگافور و فلپـین و ئۆکرانیایه، له‌وانه (Mid Oil Asia, Singa Tankers, Siqiriya Maritime, Ferland Company Limited , Vitaly Sokolenko).
ده‌یڤد کۆهین یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری دژه تێرۆر و زانیاری دارایی، گوتی ڕێـکه‌وتنی ئه‌م دوایـیه‌ی جنێڤ له نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران نه کاریگه‌ری هه‌یه و نه کاریگه‌ریشی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ ئاشـکراکردن و ڕاگرتنی ئه‌وانه‌ی پشـتیوانی له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌که‌ن.