Accessibility links

ناکۆکى دەکەوێتە نێوان پـێکهاتەى شەبەک لە موسڵ


دواى ئەوەى لایەنێکى شەبەک کە خۆى لە دەستەى ڕاوێژکارى شەبەک دەبینیەوە، داواى کردبوو پاراستنى ناوچەکانیان بخرێتە ژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى پێشمەرگە و سەرۆک و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش ئامادەیى پیشاندابوو، لایەنێکى شەبەک ناڕەزاى دەردەبڕێت و لایەنێکى تریش مەرجى هەیە.
بۆ ئەو مەبەستە شاندێک بە نوێنەرایەتى ئەو پـێکهاتەیە لە چەند ڕۆژى رابردوودا سەردانى شارى کەربەلایان کردبوو و له‌وێ لەگەڵ گەورە مەرجعی شیعەکان کۆبوونەوە. لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا غەزوان حامید حەمید سەرۆکى ئەو شاندە و ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە پـێکهاتەى شەبەک رایگەیاند ئەوان بەو مەرجه‌ ڕازى دەبن ئه‌گه‌ر بێت و ئەرکى پاراستنى ناوچەکانیان بخرێتە ژێر کۆنترۆڵى پێشمەرگە کە لە 50%ى ئەو هێزە پشکى ئەوانى تێدا بێت، بەڵام دکتۆر حونەین قەدۆ سەرۆکى بزوتنەوەى شەبەکى دیموکراتى لە لێدوانیکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەوانەى ئەو داوایە دەکەن نوێنەرایەتى شەبەک ناکەن و بە هەموو شێوەیەکیش داوایەکى لەو جۆرە ڕەت دەکەنەوە.
لاى خۆشیەوە و لەلێدوانیکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا مەلا سالم جومعە سەرۆکى دەستەى راوێژکارى شەبەک دەڵێت ئەوان سوورن لەسەر ئەو داوایە و ئاماژە بەوەش دەکات سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى پیشان داوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG