ژیانى کوردانى ئێزیدى لە سوریا لە مەترسیدایە و بەرەى نوسرە و دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى و شام لە سوریا هەڕەشە لە ئێزدیەکانى ئەو وڵاتە دەکەن و داوایان لێ دەکەن گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
خەیرى شەنگالى نووسەر و ڕۆژنامەوانى ئێزیدى لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا دەڵێت مەترسى ڕاستەقینە لەسەر ژیانى ئێزیدیەکانى سوریا هەیە و لە ماوەى رابردوودا چەندین گەنجى ئێزیدى بەدەستى گروپە چەکدارە توندڕەوەکان کوژروان و دەیان خێزانى ئێزیدیش ڕوویان کردۆتە ناوچەکانى زۆرینە ئێزیدی نیشین لە سنوورى پارێزگاى موسڵ.