حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت 2 له سه‌ربازه‌کانی له کۆماری ئا‌فریکای ناوه‌ڕاست کوژراون، له‌و ناوچه‌یه‌ی خزمه‌تیان تیایدا ده‌کرد بۆ کۆتایی هێنان به نائارامی و کاری توندوتیژی ناو ئه‌و وڵاته.
ئۆفیسی فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌و 2 سه‌ربازه شه‌وی دووشه‌ممه له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادان له بانگی پایته‌خت کوژراون. هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌کدا پشـتیوانی سه‌رۆک ئۆلاند دووپاتکرایه‌وه بۆ ئه‌و 1600 سه‌ربازه فه‌ڕه‌نسیـیه‌ی پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئافریکایـیه‌کان کارده‌که‌ن له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئافریکا و پاراسـتنی هاوڵاتیانی سیڤیل.
بڕیاره سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی کۆماری ئا‌فریکای ناوه‌ڕاست بکات.
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له‌م باره‌یه‌وه په‌یامێـکی تۆمارکراوی ده‌رکرد و تیایدا داوا له هاوڵاتیانی کۆماری ئا‌فریکای ناوه‌ڕاست کرد له سه‌روبه‌ندی ئه‌م توندوتیژیـیه ئاینزایـیه‌دا هێمن و ئارام بن.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له 400 که‌س له‌و توندوتیژیانه‌دا کوژراون.