کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی به‌رده‌وامه و زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان هه‌وڵێکه بۆ ده‌مکوتکردنی نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ.
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ته‌نها په‌یامێک له کرده‌ی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی بخوێنرێته‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌ر ده‌نگێکی ناڕه‌زایی و هه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ک ببێته مایه‌ی به‌ره‌نجامێکی نێگه‌تیڤ بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌وا ئیدی گولله کاریگه‌ری خۆی ده‌نوێنێت.
به‌ڕێز چۆمانی ده‌شڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه ئه‌و کاردانه‌وه گشتیه‌ی وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی هاتنه ئاراوه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که‌دا وه‌هایان کرد ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته خۆی و لیژنه پێکبهێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه هه‌ر ئه‌و کاردانه‌وانه‌ش ببنه مایه‌ی ئاشکراکردنی بکوژانی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان.
شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی کردووه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دەقی پەیامەكە..
بەناوی خوای گەورەو میهرەبانەوە
خەڵكی ئازادی خواز مامۆستایان و خوێندكاران و ڕۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان من كە شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی دەستێكی تاریك و ترسنۆك هاوسەرەكەمی كاوە گەرمیانی تیرۆر كرد لە بەرچاوی دایكی‌دا و ژیانی منی بۆ هەتا هەتایی بەرەو تاریكی و تەنهای برد ، من كە لە ناڵەی خۆمدا دەنگم خامۆشە تەنها ئومێدم ئێوەیەو تخوا بێدەنگ مەبن و حەقی كاوەم بۆ وەرگرن چونكە كاوە لە پێش چاوی دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیسی ئەم ناوچەیەوە شەهید كرا ، كاوەی من شەهیدی قەڵەم و حەق و ڕاستیە داوا لە ئێوەی ئازادی خواز دەكەم گەر حەق و ڕاستیتان ئەوێت بێدەنگ مەبن چونكە من هیچ ئومێێكم بەدەسنەڵاتی كوردی نیە چونكە دەستەڵات خودی خۆی بەرپرسە لە كوشتنی كاوە ، كاوەی من كە 250 دیناری حەرامی نەخواردووە بۆ یەك ساڵی زەواجمان لە نێو یەك خانوی كرێدا بەسەر برد گەر كاوە پارەی قوت بدایەو خاوەنی ڤێلاو سەیارە بوایە ئەوا لە دژی قەڵەمە ئازاكەی لە پێش چاومانداو لە حەوشەداو لەبەر دڵی پیرۆزی دایكی‌دا ئەو هەموو فیشەكەیان پێوەناو ئەنجام من لەبەر گڕی دەروونم ئەو هەموو خوێنەی كاوە لە ئەرزەكەدا بخۆمەوە.
خەڵكانی ئازادی خواز من كە بێ دایك و باوكم و باوكم و كەسوكارەكەم زۆریان ئەنفالە ئەم حكومەتە كوردیەش كە بەخوێنی شەهید و ئەنفالەكان دروست بوو بەڵام ئەوا لە ژێر ئەم دەستەڵاتەدا دیسان ئەنفال و شەهید دەكرێینەوە ، من كە بێ دایك و باوك بوم و كاوەش بەبێ باوكی گەورەبووە ئەوا دیسان مناڵەكەشمان بەبێ باوكی گەورە دەبێت كە هێشتا 15 ڕۆژی ماوە بێتە دنیاوە كاوە زۆر تامەزرۆی بینینی بوو بەدوای ناوا دەگەڕا بۆی بەڵام ئەو دەستە تاریكە هەموو هیواكانی لە لەحزەیەكدا فەنا كرد ، دەستێك كە خوا‌و ئاسمان و دڵی زەمینیش بەلایەوە ئەرزشێكی نیە دەستەڵاتێك كە دڵی دایك بەلایەوە لە یاری مناڵان دەچێت ئەو كاتەی كوڕەكەی بەبەرچاویدا كوڕەكەی بەخوێنێ ڕەنگ دەكات كە ڕەنگەكەی دەچێتە سەروی سورەوە من كەدایك و باوكم نەبوو كاوە هەمووكەسم بوو بەڵام ئەم دەستە تاریكانە جگە لە تاریكی هیچیان پێنیە بۆ مرۆڤایەتی .
مافی مروڤ و دیموكراسی درۆیەكی گەورەی ئەم دەستەڵاتەیەو كاتێك لە پێش چاوی ئەو هەموو دەزگای پۆلیس و ئاسایشانەوە و بەبێ دەمامك كاوەی من تیرۆر دەكەن و بۆیان نادۆزرێتەوە بەڵام بكوژی كەسێكی ئاسایی لەسەعاتێكدا دەدۆزرێتەوە ئەمە چ درۆیەكی گەورەیە تكایە بێدەنگ مەبن .
جا داوا لە ئێوەی خوێندكار‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و ئازادی خوازان دەكەم بێدەنگ مەبن و خوێنی كاوەكەم بۆ وەرگرنەوە ، چونكە ئێمە دادگا‌و دەستەڵاتمان نیە ژیانی منیان تاریك كرد ئێوە بێدەنگ مەبن لە خوێنی كاوە بۆئەوەی ئێوەش لە داهاتوودا تاریك نەكرێن و خوشكەكانی ئێوەش وەك و من مناڵەكانیان لە بێ باوك نەكرێن بەر لە هاتنە دنیایان سوپاسی هەڵوێست و دەنگتان دەكەم .
خوشكتان شیرین ئەمین .
هاوسەری كاوە گەرمیانی.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر که‌مال چۆمانی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌مجاره خوێنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌شڵێت به دڵنیاییشه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی شیرین خانم په‌یامێکی گه‌وره‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: